لە چەمچەماڵ
ئەو بڕیارەی درابوو خاوەن پێداویستی تایبەت بە پیت موچە وەربگرن هەڵوەشایەوە
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
ئەو بڕیارەی کە قایمقامیەتی چەمچەماڵ دابووی کە دابەشکردنی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە پێی یەکەم پیستی ناوەکانیان بێت هەڵوەشایەوە.
“حەقە بەدەستی خۆمان موچەی کەمئەندامان ببەین بۆ ماڵەکانی خۆیان، بۆ ئەوەی لەخزمەتیاندابین و چاوەڕوان نەبن و لەسەرەی موچەدا بووەستن، قایمقامی چەمچەماڵ وا دەڵێت.
ئەمڕۆ 4.1.2025 دوای بڵاوبونەوەی بڕیارێک لە پەیجی قایمقامیەتی چەمچەماڵەوە ئاماژەیان بەوە دابوو، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان پێدانی موچەکانیان بە پێی ریزبەندی پیتی یەکەمی ناوەکانیان بێت ،بەڵام هەڵوەشایەوە و کاری پێناکرێت.
رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، بە بڕیارێکی بەررێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی و بانکی چەمچەماڵ، بڕیار وابوو موچەی مانگی 11ـەی خاوەن پێداویستی تایبەت بەپێی پیت وەریبگرن، بەڵام نەبووە بڕیاری فەرمی، بۆیە ئێمە بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی.
وتیشی، لەبەر کەمی فەرمانبەر بڕیارەکە درابوو، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی زیاتر هاوڵاتیانی خۆمان ماندوو نەکەین، بڕیارماندا بە زیادکردنی فەرمانبەر بۆ بانکی چەمچەماڵ بۆئەوەی بتوانین ئەو کێشەیە چارەسەربکەین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی