شۆفێران بەکاریمەهێنن

لە ئەمڕۆوە بۆ چوار هەفتە رێگەی هەڵشۆ – دارشمانە دادەخرێت

964+

ژێوار خدر

بەهۆی کارکردن لە رێگەی ناحیەی هەڵشۆ – دارشمانە بۆ ماوەی چوار هەفتە رێگەکە دادەخرێت و شارەوانیی ناحیەکەش ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، تا تەواو بوونی کارەکان رێگەکە بەکار نەهێنن.

بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی هەڵشۆ بە 964ـی وت، بەهۆی کۆنکریتکردنی رێگەی ناحیەی هەڵشۆ بۆ دارشمانە، لە ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025ەوە و بۆ ماوەی 28 رۆژ رێگەكە دادەخرێت.

وتیشی، رێگەکە بە درێژایی 400 مەتر کۆنکریت دەکرێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، بەڵام وشکبوونەوەی کۆنکریتەکە پێویستی بە چوار هەفتەیە و پڕۆژەکەش بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن شارەوانییەوە بە بڕی 60 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، ماوەی دوو هەفتەیە کارکردن لە رێگەکەدا دەستی پێکردووە، جگە لە رێگەسازی و رێکخستنەوەی رێگەکە، کاری ئاوەڕۆشی بۆ جێبەجێ کراوە.

رێگەکە لە گەڕەکی رزگاری لە ناحیەی هەڵشۆوە دەستپێدەکات بۆ گوندی دارشمانە، كە سەنتەری ناحیەی هەڵشۆ بە مەرزی کێڵێوە دەبەستێتەوە.

تا یەک هەفتە مەڕۆنە هەڵشۆ

تا یەک هەفتە مەڕۆنە هەڵشۆ