لەمساڵدا 80 ملیار دۆلارى بۆ داناوە
کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت ژیرى دەستکرد دەباتە قۆناغێکى نوێ
964+
وریا فەتاح
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، بە نیازە لە ساڵی دارایی 2025دا نزیکەی 80 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکات بۆ پەرەپێدانی ناوەندەکانی داتا بۆ راهێنانی مۆدێلی زیرەکی دەستکرد و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی AI.
وەبەرهێنان لە AI زیادی کردووە لەو کاتەوەی OpenAI (رێکخراوى توێژینەوە لە بوارى زیرەکى دەستکرد)، لە ساڵی 2022دا ChatGPTـى خستە بازاڕەوە، لەکاتێکدا کۆمپانیاکان لە سەرانسەری کەرتەکاندا هەوڵدەدەن زیرەکی دەستکرد لە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیاندا تێکەڵ بکەن.
بەگوێرەى راگەیەنراوەکەى مایکرۆسۆفت بێت، نیوەى ئەو وەبەرهێنانەى بڕیارە لەمساڵدا بۆ بەرزکردنەوەی ژێرخانی AI و فراوانکردنی تۆڕی ناوەندی داتاکانی خەرجى بکات، لە ئەمەریکا بێت.
مایکرۆسۆفت بووەتە پێشەنگ لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد لە رێگەی رێکەوتنێکی چەند ملیار دۆلارییەوە لەگەڵ OpenAI کە گەشەپێدەری ChatGPT یە و هەوڵدەدات لە سەرانسەری کۆمەڵە بەرهەمەکانیدا هاوبەشى پێبکات و یەکیبخات.
براد سمیس سەرۆکى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت، بە وەبەرهێنانی AI گرەوێکی گەورە لەسەر ئەوروپا دەکات و دەڵێت،”ئەمڕۆ ئەمریکا پێشەنگی پێشبڕکێی جیهانی AI یە بەهۆی وەبەرهێنانی سەرمایەی تایبەت و داهێنانەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە هەموو قەبارەکانەوە، لە دەستپێکردنی داینامیکییەوە تا کۆمپانیا دامەزراوەکان، بۆیە نیوەى وەبەرهێنانمان لەمساڵدا لە ئەمەریکا دەبێت”.