ئەگەر تۆمار کراون
لە هەژمارى منەوە زووتر موچەکانتان وەربگرن
964+
وریا فەتاح
بڕیارە رۆژى یەکشەممە دابەشکردنى موچەى مانگى 11ـى ساڵى پار دەستپێبکات، بەڵام فەرمانبەران و مامۆستایانى پەروەردە ئەوانەى لە هەژمارى من تۆمارکراون، دەتوانن لە رێگەى ئاى تى ئێمەکانەوە موچەکانیان وەربگرن.
بەپێى داتانى تیمى هەژمارى من، 720 هەزار کەس لە هەژمارى من تۆمارکراون و 350 هەزار کارتیش دابەشکراون و 550 ئامێرى ATMیش لە 200 شوێن، دانراون.
تیمى هەژمارى من بڵاوى کردەوە، لە یەکشەممەوە ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لە هەژماری من تۆمار كراون، دەتوانن لە شارو شارۆچکەکان سەردانی ئامێرەكانی ATM بكەن و موچەكانیان وەربگرن.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە 219 هەزار کەس لە رێگەى 550 ئامێرى ATMـەوە، موچەى مانگى 11 وەربگرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئەو خشتەیەی دوێنێ وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە رۆژى سێشەممە وەزارەتى پەروەردە موچەکانیان وەربگرن.