لە رانیە

لە هەر رۆژێکى 2024 دا، بەنزیکەیى حاڵەتێکى جەڵتەى دڵ و مێشک هەبووە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئامارى بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى رانیە، لە ساڵى 2024 دا، کۆى گشتى 76 هەزار و 457 کەس چارەسەریان وەرگرتووە و 199 حاڵەتى گازگرتنى سەگ و پشیلەش هەبووە، ئەوە جگە لەوەى 338 حاڵەتى جەڵتەى دڵ و مێشک تۆمارکراوە.

بەپێى ئامارەکە بێت، لە 2024 دا، 2024 حاڵەتى شکاوى تۆمارکراوە و 602 حاڵەتى سوتان و 4022 بەربوونەوە و 266 حاڵەتى گەشکە، تۆمار کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەو ساڵەدا 199 حاڵەتى گازگرتنى سەگ و پشیلە لەگەڵ 440 پێوەدانى مێش و مەگە ز و 40 حاڵەتى پێوەدانى مار، تۆمارکراوە.

بەگشتی لە 2024 دا، لە بەشى فریاکەوتنى رانیە 10 هەزار و 568 کەس لە قاوش داخڵکراون و یەک هەزار و116 نەشتەرگەری بچوک، ئەنجامدراون.

کۆى گشتى ئامارى نەخۆشخانەى فێرکارى لەم وێنەیەدا ببینە:

لە هەر رۆژێکى 2024 دا، بەنزیکەیى حاڵەتێکى جەڵتەى دڵ و مێشک هەبووە

ئامارى رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاى دیالە مه‌ترسید...

ئامارى رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاى دیالە مه‌ترسیدارن