وەزارەتى دارایى رایگەیاند:

یەکشەممە موچەى مانگى 11 دابەشدەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى، خشتەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى بۆ مانگى 11 راگەیاند و رۆژى یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتى دارایى خشتەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى بۆ مانگى 11 بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکە بێت، رۆژى یەکشەممەى داهاتوو کە دەکاتە 5.1.2025، بە خانەنشینى شارستانى و خانەنشینى پێشمەرگە و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستى تایبەت و زیندانییە سیاسییەکان، دەستبە دابەشکردنى موچە دەکرێت و بە موچەى هێزى زێرەڤانى و فەرماندەى بەرگرى فریاکەوتن و چەند دەستە و وەزارەتێکى دیکە، کۆتایى بە دابەشکردنەکە دێت.

بەپێى خشتەکە بێت، لە ماوەى چوار رۆژدا، سەرجەم وەزارەت و دەستەکان، موچەکانیان وەردەگرن و رۆژى 8.1.2025، دابەشکردنى موچە تەواو دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دەبوایە فەرمانبەرانى هەرێم لە کاتى خۆیدا و لە مانگى 11ـى ساڵى رابردوودا، موچەکانیان وەرگرتبا، بەڵام بەهۆى کێشەکانى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و ناوەند، دوو موچەى کۆتایى ساڵى رابردوو، کەوتنە ساڵى 2025ـەوە.

یەکشەممە موچەى مانگى 11 دابەشدەکرێت