میكسه‌رێك خۆی به‌ دوو ئۆتۆمبێل و خانوێكدا كێشاوه‌

به‌هۆى رووداوه‌كه‌ى ناو قه‌زاى پیرمام دوو بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ له‌ناو سه‌نتەره‌ى قه‌زاى پیرمام روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندارن.

رووداوه‌كه‌ میكسه‌رێكی گواستنه‌وه‌ى چیمه‌نتۆ خۆى به‌ دوو ئۆتۆمبێل و خانوێكی تازه‌ دروستكراودا كێشاوه‌ و زیانێكی زۆرى مادى گه‌یاندووه‌.

له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا، د. كامه‌ران عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام به‌ 964ـى وت، دوو بریندارى ئه‌م روروداوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.

وتیشی “یه‌كێك له‌ برینداره‌كان گه‌ڕێندراوه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و ئه‌وه‌ى دووه‌میشیان هێشتنا له‌  ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدایه‌.

له‌باره‌ى هۆكارى دروستبوونى رووداوه‌كه‌ش، حامید ئیسماعیل، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به‌ 964ـى راگه‌یاند، نه‌مانى ئیستۆپ له‌لایه‌ن میكسه‌ره‌كه‌وه‌ ئه‌و رووداوه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
وتیشی “چاوه‌ڕێى راپۆرتى گشتى رووداوه‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م رووداوه‌ بزاندرێت”.

له‌ پیرمام چوار پارک له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان دروستكران و ب...

له‌ پیرمام چوار پارک له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان دروستكران و به‌شێكیشیان نۆژه‌نكرانه‌وه‌

لە پیرمام وردبینی بۆ فۆڕمی زەوی وەرگرتن تەواو بوو بەڵا...

لە پیرمام وردبینی بۆ فۆڕمی زەوی وەرگرتن تەواو بوو بەڵام زەوی ئامادەکراوی نییە