ئەکادیمیایەک لە دوزخوماتوو کرایەوە
“بێ بەرامبەر گەشە بەتوانای 100 قوتابی کەمدەرامەت دەدەین”
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەکادیمیایەکی پەروەردەیی لە دوزخورماتوو کرایەوە، ئەوەش بۆ پێگەیاندن و گەشەی زیاتری قوتابیان لە وانەکانیان، بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە لەرێگەی 964ـەوە بەڵێن دەدات کە 100 فێرخوازی کەمدەرامەت بەشێوەی بێ بەرامبەر وەربگرێت.
قۆناغی یەکەمی سەرەتایی دەگرێتەوە، تا شەشی ناوەندیی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.1.2025، سەنگەر سیروان، بەڕێوەبەری ئەکادیمیایی سارینای پەروەردەیی بە964ـی وت، “ئامانج لە کردنەوەی ئەکادیمیاکە بۆ پێگەیاندنی قوتابیانە لە قۆناغەکانی خوێندن و لە پاڵ پێگەیاندنی قوتابیان، گرنگی تایبەت بە پەروەدەیان دەدرێت و دەشمانەوێت ببینە پردێک بۆ ئەو قوتابیانەی کە کەم دەرامەتن و قورسای و ئەرکی سەرشانی خانەوادەکانیان کەم بکەینەوە”.
لەرێگەی 964ـەوە بەڵێنی وەرگرتنی زیاتر لە 100 فێرخواری کەمدەرامەتی دا، مامۆسیا سەنگەر سیروان وتی، بۆ ماوەی دوو ساڵ بێ بەرامبەر، ئەو فێرخوازانانە پێ دەگەیەنین و بەشێوەی گشتی ئەو فێرخوازانەشی کە وەردەگیرێن لە %50 داشکاندنیان بۆ دەکرێت، ئەوەی زیاتر بەلای ئەوانەوە گرنگە، لایەنی پێگەیاندنی قوتابیان و پەروەردەکردنیانە نەک لایەنی ماددی.
لەکردنەوەی ئەکادیمیاکەدا بەشێک لە کەسایەتی و چالاکوانانی دوزخورماتوو بەشداربوون، هەروەها وەک پاڵپشتیەک بۆیان، قوتابییە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی قەزاکە رێزلێنانیان پێ درا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا