ژنێک بووە پارێزگاری سووەیدا
ئەو ژنەی بووە پارێزگار سەردەمی ئەسەد چەندجارێک دەستگیرکراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ژنێکی بەڕەچەڵەک سوری، بەناوی مەحسەن موحیساوی، وەک پارێزگاری شاری سووەیدا لە حکومەتی راگوزەری سوریا دەستنیشان کرا.
مەحسەن موحیساوی، یەکێکە لە ژنانی بەشداریی بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی سووەیدا، بەردەوام بەشداریی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی کەرامەی کردووە و لەلایەن رژێمی پێشووی سوریا چەندجارێک دەستگیركراوە.
ئەو دەستنیشانکردنە لەدوای ئەوە هات کە لەلایەن کەسایەتییە یاساییەکانەوە وەك ئەندامی شاندی حکومەتی راگوزەری سوریا، ئەو دیاریكرا بوو، کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەردانی دیمەشق-یان کرد.
پێگەی روناهی سەرەرای پشتراستکردنەوەی بابەتەکە، ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، دیاریكردنی ئەو ژنە بۆ بەڕێوەبردنی شارێكی سوریا گرنگی رۆڵی ژنان لە سەرکردایەتی گۆڕانکاری و بەدیهێنانی گەشەسەندندا دەردەخات.