"هه‌لیكار بۆ هه‌زاران كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت"

سینەماکارێك پڕۆژەى (كۆمارى ژیاندۆستى) له‌ سلێمانى رادەگەیەنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاوار مسته‌فا خان، سینه‌مار و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، پڕۆژه‌ى (كۆمارى ژیاندۆستى) له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و له‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه‌ هه‌لیكار بۆ هه‌زاران كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت و داهاتێكی زۆریشی ده‌بێت.

هاوار، كه‌ پڕۆژه‌كه‌ى به‌ (هه‌شته‌مین سه‌رسوڕهێنه‌رى جیهان) ناساندووه‌ هونه‌رمه‌ندی ناودارى كورد یه‌ڵماز گۆناى یه‌كێكه‌ له‌سه‌ره‌كییترین كه‌ره‌سته‌كانى پڕۆژه‌كه‌ى، داوا له‌ سه‌رمایه‌دار و پاره‌دانى ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ى جێبه‌جێبكه‌ن.

ده‌شڵێت “پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وى جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پێویستى به‌ بستێك زه‌وى نییه‌ و پڕۆژه‌یه‌كى یاساییه‌ و پشتبه‌ستووه‌ به‌ شۆڕشی پیشه‌سازى”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ى به‌ بڕی پێنج ملیۆن دۆلار له‌ماوه‌ى پێنج ساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت و داهاته‌كه‌شی  ده‌گاته‌ 100 ملیۆن دۆلار .

به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى كه‌ پێشتر هاوار مسته‌فا خان بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌ى دایننابوو شاخى گۆیژه‌ بوو له‌ سلێمانى، ئه‌وه‌بوو له‌كاتى ده‌ستكاریكردنى ئه‌م شاخه‌ بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕی، به‌وه‌ى ئه‌و پێشتر پڕۆژه‌كه‌ى بۆ ئه‌م شوێنه‌ پێشكه‌ش كردووه‌.

به‌پێی پلانه‌كه‌، هه‌ر پێنج ته‌پۆڵكه‌كه‌ى شاخى گۆیژه‌ پرۆژه‌كه‌ى لێ جێبه‌جێده‌كرێت، كه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و ته‌پۆڵكانه‌ په‌یكه‌رێكى هونه‌رمه‌ند یه‌ڵماز گۆناى به‌ به‌رزى نزیكه‌ى 100 مه‌تر له‌سه‌رى داده‌ندرێت.

له‌م لینكه‌، هاوار مسته‌فا خان باس له‌ به‌شێك له‌ ورده‌كاریه‌كانى پڕۆژه‌كه‌ى ده‌كات: