هاوڕێتییەکەیان پتەوە
دوو هاوڕێ دەڵێن؛ ساڵێکی ناخۆشیان بەڕێکردووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هاوشێوەی شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان، لە سلێمانیش هاوڵاتیان هاتوونەتە دەرەوە و بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دەکەن.
ماریا سەعید و هێڤار هەندرێن کە دوو هاوڕێی نزیک و لێکدانەبڕاون، بە 964ـیان وت، “ساڵی 2024 ساڵێکی ناخۆش و پڕ لە نەهامەتی بوو و هیوادارین ساڵی تازە وەک ئەمساڵ نەبێ و ساڵێکی خۆشتر و جیاوازتر بێت”.
هیواشیان خواست، هاوڕێیەتیان پتەو و قایمتر بکەن و ئەگەر هاتوو لە ساڵی تازەدا هاوسەرگیریان کرد، لەیەک جیانەبنەوە و تا مردن بەیەکەوە بمێننەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری