وێنەی زەکیە موحەمەد و دیمەنێکی چیای مەقلوب ... گرافیک؛ 964+
له سێ چیا كۆیكردوونه‌ته‌وه
ژنێكی شیلادزێ 4000 به‌ڕوو بۆ سه‌وزكردنى چیاى مه‌قلوب دابین ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ڵمه‌تێكی چاندنى به‌ڕوو به شه‌تڵ، له گوندێكی سنوورى ناحیه‌ى زه‌لكان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو له چیاى مه‌قلوب بچێندرێن، ته‌واوى ئه‌م به‌ڕووانه‌ش كه چوار هه‌زار دانه‌ن، له‌لایه‌ن ژنێكی ژینگه‌دۆستى خه‌ڵكى شیلادزێ دابین كراون.
زه‌كیه محه‌مه‌د دۆسكی، ژینگه‌دۆسته‌كه‌یه و به 964ـى وت، پێشتر داواى لێكراوه لە هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌وزكردنى چیاى مه‌قلوب به‌شداریی بکات، به‌ڵام ئه‌وان به‌ڕوویان نییه، بۆیە ئه‌ویش ده‌ستپێشخه‌رى کردووە و به‌ڕووه‌كانی دابین کردووە.
وتیشی”، له ماوه‌ى رابردوودا به چه‌ند جارێك له چیاكانى شیرین، زێبار و شیلادزێ ئه‌م به‌ڕووانه‌م كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و چیایه‌دا بچێندرێن”.
هه‌رچه‌نده شیلادزێ سه‌ر به قه‌زاى ئامێدییه و چیاى مه‌قلوبیش له سنوورى قه‌زاى شێخانه و هیچ سنوورێك به‌یه‌كه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ژنه ده‌ڵێت “چیاى مه‌قلوب پێویستى به سه‌وزكردنه، بۆیه ئه‌م بڕیاره‌م دا هاوكارییان بكه‌م”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30.12.2024، چوار هه‌زار به‌ڕووه‌كه له بناری ئه‌و چیایه له‌لایه‌ن تیمێكى خۆبه‌خش به هاوكارى كشتو‌كاڵى قه‌زاى شێخان، له‌ناو نایلۆندا چێندران و له ژێر خێوه‌تێكدا داده‌ندرێن، تا پشكۆ ده‌كات و ئاماده ده‌بێت بۆ چاندنیان.
زه‌كیه ده‌ڵێت، رۆژى 15.2.2025 دیاریكراوه بۆ چاندنى شه‌تڵى به‌ڕووه‌كان له‌و چیايه و له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵیشه‌وه سه‌رپه‌رشتى چاندنه‌كه‌ى ده‌كرێت”.
ئه‌م ژنه‌ى شیلادزێ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه كارى ژینگه‌پارێزى ده‌كات و وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێت، “خاوه‌ن سێ براى شه‌هیدم و ده‌مه‌وێت به‌و كارانه‌م زیاتر رۆحی براكانم شاد بێت”.