به‌ سستمی تایم زۆن كارده‌كات

له‌ سلێمانى شه‌قامى سالم بە تەواوی رووناککرایەوە

964+

دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

له‌ سلێمانى كۆتا قۆناغى رووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامی سالم تەواو کرا، پێشتریش سێ قۆناغى دیكه‌ى بۆ جێه‌جێ كراوه‌، راگه‌یاندنى كاره‌باش ده‌ڵێت گڵۆپەکانی شه‌قامه‌كه‌ له‌گه‌ڵ تاریك و روون كارده‌كه‌ن.

سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى به‌ 964ـى وت، ئه‌مه‌ قۆناغى چواره‌مى كاركردن بوو كه‌ بۆ رووناككردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌قامه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕى 203 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه‌.

وتیشی “43 ستوونى كاره‌باى به‌ لیدى 150 واتى له‌ شه‌قامه‌كه‌ داده‌ندرێن و به‌شێوازى تایم زۆر كارده‌كه‌ن”.

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ كاره‌باى سلێمانى گڵۆپی غاز له‌ كاره‌باكه‌یان به‌كار ناهێنێت به‌ڵكو پشت به‌ گڵۆپی لید ده‌به‌ستێت.

باسی لەوەکرد، لەم ساتەدا کارەبای نیشتمانی شەش بۆ حەوت کاتژمێر دەدرێت بە هاوڵاتیان و بۆ شەوی سەری ساڵ بەرنامەی کارەبا وەک خۆی دەبێت و ناگۆڕێت.

سه‌باره‌ت به‌ شه‌وى سه‌رى ساڵیش سیروان محه‌مه‌د ده‌ڵێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ به‌رنامه‌ى كاره‌با ناكرێت و هه‌روه‌كو ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قەرەباڵغترین شەقامى سلێمانى بەربەست دەکرێت

قەرەباڵغترین شەقامى سلێمانى بەربەست دەکرێت

كریسمس پیرۆز كرا و هاوڵاتیانیش چاوه‌ڕێی ساڵی نوێ ده‌ك...

كریسمس پیرۆز كرا و هاوڵاتیانیش چاوه‌ڕێی ساڵی نوێ ده‌كه‌ن