سەرۆكی پەرلەمان:

“نەمگوتووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێت”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆكی پەرلەمان نەیگوتووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێت و ئەو قسانەی بەناوی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە راست نین.

ئەمڕۆ دووشەممە 30.12.2024 نووسینگەی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی روونكردەوە، “ئەو قسانەی بە ناوی سەرۆكی پەرلەمان لە هەندێك كەناڵ و سۆشیال میدیا بڵاوكراونەتەوە، كە گوایە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوادەخرێت، راست نین و بە هەموو شێوەیەك رەتی دەكەینەوە، داوا لە میدیاكانیش دەكەین وردبین بن و پشت بە راگەیاندراوە فەرمییەكان ببەستن بۆ زانینی هەڵوێستەكان”.
مەشهەدانی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی “الحدث” ئەوەی وتبوو، لە ئەگەری روودانی حاڵەتێکی لەناکاو، رەنگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت”.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەش وتبوو، “هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکاندا لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.

چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە کۆتایی ساڵی 2025دا بكرێت، بەڵام لە لایەن هەندێک هێز و لایەنی سیاسییەوە داوا دەكرێت یاسای هەڵبژاردن لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا هەموار بكرێتەوە، چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت هەموارکردنەكە ناکۆکی لە نێوان لایەن و حزبە سیاسییەكان دروست بكات.

ئەمڕۆ مەشهەدانی سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەن...

ئەمڕۆ مەشهەدانی سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات