"یه‌كێك بوو له‌ ره‌خنه‌گره‌ دیاره‌كان"

دکتۆر کەمال غەمبار له‌ ته‌مه‌نى 87 ساڵى کۆچی دوایی کرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دکتۆر کەمال غەمبار، نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرى كورد له‌ ته‌مه‌نى 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و لە گۆرستانی كەكۆنى قه‌زاى كۆیه‌ بەخاك سپێردرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30.12.2024 لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال غەمباری بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ یه‌كێك‌ بووه‌ له‌ ره‌خنه‌گره‌ ناسراوه‌كانی کورد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ ماته‌مینییه‌كه‌ى یه‌كێتى نووسه‌ران، د. كه‌مال دەیان ساڵ لە خوارووی عێراق و پاشان لە قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیییەکانی هەولێر و پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان، مامۆستا بووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیی بووە، یەکەم نووسینی لە ساڵی 1950 لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاو کردووەتەوە.

به‌ زمانەکانی عه‌ره‌بی و كوردی دەستی بە نووسین و رەخنەی ئەدەبی کردووە و، یه‌كه‌م نووسینی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ گۆڤاری (الپقافە) لە ساڵی 1973 له‌باره‌ی (عه‌بدوڵا په‌شێو) بڵاو کردووەتەوە و دەیان نووسین و کتێبی چاپکراوی هەیە.

کەمال حسێن ئەحمەد، ناسراو بە (کەمال غەمبار) ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایک بووە، ساڵی 1945 چووەتە بەر خوێندن و ساڵی 1957 خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواو کردووە، ساڵی 1964 بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی لە كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی بەغداد بەدەست هێناوە.

سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كۆچی د...

سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كۆچی دوایی كرد

هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی موزیسیان كۆچی دوایی كرد

هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی موزیسیان كۆچی دوایی كرد