ئامارەکان 40% زیادی کردووە

لە ماوەی ئەمساڵدا 45 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئاماری ساڵانەی رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنووری دوزخورماتوو رووی لەزیادبوون کردووە، بەجۆرێک لە ساڵەكەدا زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 120کەسیش برینداربوون.

ئیحسان عەباس، بەڕێوەبەری ھاتوچۆیی بەشی دەرەوەی سنووری خورماتوو بە 964ـی وت، لەبەر ئەوەی خورماتوو دەکەوێتە سەر رێگەی ستراتیژی کەرکوک – بەغدا و فشارێکی زۆر لەسەر رێگەکە ھەیە، ئەمە وایکردووە کە رووداوەکانی ھاتوچۆ زیادبێت و زۆرینەی ئەو رووداوانەی لەلای ئێمە تۆمارکراوە، بەھۆی تیژڕەویەوە بووە.

وتیشی، ژمارەی قوربانیانی رەوداوەکانی هاتوچۆ لە سنوەرەکە بەراورد بەساڵی رابردوو %40 زیادی کردووە، بەجۆرێک لەم ساڵدا 112کەس بەرووداوی هاتوچۆ برینداربوون و 45 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان و خراپی رێگاو بانەکانیش هۆکارێکی دیکەیە بۆ زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ.

خورماتوو رێگەیەکی ستراتیژی لەسەرە کە هەرێم بە بەغدا دەبەستێتەوە، جگە لەم بەشەی خورماتوو بە بەردەوامی رووداوی ھاتوچۆ بەدرێژایی رێگاکە روودەدات و بەشێک لەرووداوەکان، ھاوڵاتیان لە نێوان خۆیان چارەسەری دەکەن و لەلایەن پۆلیسی ھاتوچۆوە تۆمار نەکراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە سلێمانی ئەمساڵ زۆر بەرزن

ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە سلێمانی ئەمساڵ زۆر بەرزن