24 کاتژمێر کاری تیادا دەکرێت
کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر بەردەوامە
964+
توانا نەقی
کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار بەردەوامە و پارێخگای هەولێریش دەڵێت بە چەند شەفتێک 24 کاتژمێر کاری تیادا دەکرێت.
پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دەست بەجێبەجێکردنی کراوە، به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به رێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
دەشڵێت، پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر له رۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20 بۆ 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت.
پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هه‌ريه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانى داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ست پێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه به ستانداردى رێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت، پارێزگا وا دەڵێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆریی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆریی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت.
964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەرەی ئاوی هەولێرەوە کرد لەسەر رێژەی کارکردن لە پرۆژەکە تا ئێستا بەڵام هێڵەکەی داخرابوو و بەردەست نەبوو.
ساڵانەو بە تایبەت لە وەرزی هاویندا دانیشتووانی زۆرێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە دەناڵێنن و گرد دەبنەوە، بەڵام بە جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو.