سەرۆکى پێشووترى ئەمەریکا

جیمى کارتەر لە تەمەنى 100 ساڵیدا کۆچى دواى کرد

964+

وریا فەتاح

جیمى کارتەر سەرۆکى پێشووترى ئەمەریکا و براوەى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى، لە تەمەنى 100 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

سەنتەری کارتەر کە داکۆکی لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکات لە سەرانسەری جیهان، هەواڵى مردنەکەى بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، لە ناو ماڵەکەى خۆیدا لە ویلایەتى جۆرجیا، کۆچى دوایى کردووە.

کارتەر لە نێوان ساڵانى 1977 بۆ 1981 سەرۆکى ئەمەریکا بووە، ئەو کاتەى جیهان بە قەیرانى ئابورى و دیپلۆماسى گیرۆدەبوو، بەڵام کارتەر کارى پێویستى کرد بۆ ئەو بوارە و لەو رێگەیەشەوە خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى بەدەستهێنا.

چیپ کارتەرى کوڕى جیمى کارتەر لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت،”باوکم پاڵەوان بوو، نەک تەنها بۆ من بەڵکو بۆ هەموو ئەو کەسانەی باوەڕیان بە ئاشتی و مافی مرۆڤ و خۆشەویستی بێ خۆپەرستانە هەیە”.

کارتەر پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار، حاکمى جۆرجیا بووە، هەروەها نەقیب بووە لە هێزی دەریایی ئەمریکا.

کارتەر لە دواى خۆى چوار منداڵ و 11 نەوە و 14 نەوەزاى جێهێشتووە.

رۆزالینى هاوسەرى کارتەر کە ماوەى هاوسەرگیریان 77 ساڵ بوو، لە مانگى نۆڤەمبەرى 2023 کۆچى دوایى کرد.

ترەمپ بۆ گیانلەستدانى کارتەر نوسیویەتى،” ئەوەى کردی بۆ هەمووان بووە، بۆیە هەموومان قەرزار و سوپاسگوزارى ئەوین”.

تاکە سەرۆکى ئەمەریکا بووە، دواى ئەوەى ماوەى سەرۆکایەتییەکەى تەواو کرد، گەڕایەوە ماڵەکەى پێشووى کە لە دوو ژوورى نوستن  پێکدەهات.

ئێران دەترسێت مردنی سەرۆک کۆمار پشێویی دروست بکات

ئێران دەترسێت مردنی سەرۆک کۆمار پشێویی دروست بکات