شێرپەنجەی تووشبووە؟

نەشتەرگەری لابردنی پرۆستات بۆ ناتەنیاهۆ دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، نەشتەرگەری لابردنی پرۆستات بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ دەكرێت و چەند رۆژێك لە كارەكەی دادەبڕێت.

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنووتی ئیسرائیلی دەڵێت، وەزیری داد یاریڤ لیڤین شوێنی ناتەنیاهۆ دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، نەشتەرگەرییەكە بە بەنجی گشتی دەكرێت و ناتەنیاهۆ چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی هەندێك سەرچاوەی نافەرمی دەڵێن، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە، بەڵام سەرۆكی بەشی گرێ و نەشتەرگەری میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی رابین لە ئیسرائیل، شای جۆلان بە رادیۆی سوپای ئیسرائیلی وتووە، حاڵەتی پرۆستانی ناتەنیاهۆ شێرپەنجە نییە، بە ئەگەری زۆریش نەشتەرگەرییەكە بە نازوڕ دەكرێت.

هاوكات باسی ئەوە نەكراوە نەشتەرگەرییەكە كەی دەكرێت.

بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەدایكبووی 1949یە و 1996 تا 1999 سەرۆك وەزیران بوو، دواتر لە 2009 جارێكی دیكە بووەتەوە سەرۆك وەزیران و تائێستاش بەردەوامە.

"تا 50 رۆژی دیكە دەبێت بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد بكرێن"