وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی:
قه‌ره‌داغ و ده‌ربه‌ندیخان پارێزراوترین شوێنى سلێمانین بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی گرته‌ڤیدیۆیه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێشى ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵى كێوی له سنوورى قه‌ره‌داغ بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ئاژه‌ڵانه له ناوچه‌یه‌كی پارێزراودان، وته‌بێژه‌كه‌شیان ده‌ڵێت، قه‌ره‌داغ یه‌كێكه له شوێنه ئارام و پارێزراوه‌كان بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه كێویه‌كان.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى دیمەنه‌كانی ناو ڤیدیۆكه ئاماژه به‌وه‌كراوه، هەرکەسێک گوزەرێک بە قۆپیەکانی قەرەداغ و چیا سەرکەش و سروشتە جوانەکەیدا بکات، دیمەنی دڵڕفێنی ئاژەڵە کێویەکان بەجۆرێک دڵی داگیردەکات ئارەزوو ناکات بەجێی بهێڵێت.
964 پرسیاری ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى كرد، كه ئاخۆ قه‌ره‌داغ به‌ته‌نیا شوێنه پارێزراوه‌كه‌ى سنوورى سلێمانیه بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان، له‌وه‌ڵامدا وتى “له‌گه‌ڵ قه‌ره‌داغ، ده‌ربه‌ندیخانیش پارێزراوترین شوێنى پارێزگاكه‌مانه”.
كه‌مه‌رخان ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه، له هه‌ردوو ئه‌م شوێنه له رێگه‌ى كامێراكانى چاودێریی و چاودێریكردنى تیم و مه‌فره‌زه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى توانیویانه ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان سه‌لامه‌ت بكه‌ن.
وتیشی “له شوێنى دیكه‌ش تیم و كامێرا هه‌ن به‌ڵام هیچیان وه‌كو ئه‌م دوو شوێنه پارێزراو نین”.
هۆكارێكى دیكه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌م دوو شوێنه‌ى، كه‌مترین ژماره‌ى هاوڵاتیان راو ده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان پارێزه‌رى ژینگه‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ دروستبوونى ئه‌م شوێنه پارێزراوانه.
سه‌باره‌ت به سنوورى قه‌ره‌داغیش باس له‌وه‌كراوه، كه بۆ پاراستینی ژیانی ئاژەڵە کێویەکان پۆلیسی دارستانی قەرەداغ چەندین پلانی هەمیشەی و کاتی و وەرزی وەک (کامێرای چاودێری و درۆن و خاڵی چاودێری و مەفرەزەی گەڕۆک و زانیاری ورد) بەکاردەهێنێت و بەرهەمی هەوڵ و ماندوبون و شەونخونیان ئەوەیە کە دەبینرێت.