بەدواداچوونی ورد کراوە
دەزگای هەواڵگری: تاوانبارێکی سپایکەر لە دەرەوەی عێراق دەستگیرکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
دەزگای هەواڵگریی عێراق دەڵێت، لە دەرەوەی سنووری عێراق بەدواداچوونیان بۆ یەکێک لە تاوانبارانی تاوانی سپایکەر کردووە و توانیویانە دەستگیری بکەن.
دەزگاکە بە روونی ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.0224 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکەوە دوای بەدواداچوونێکی ورد، لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەزگاکەیان توانی “تی*رۆر*یستێک” دەستگیر بکات، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و دەستی لە تاوانی سپایکەر و کوشتنی هاوڵاتیانی بێتاوانی عێراقدا هەبووە.
دەزگاکە هیچی دیکەی لە بارەی ناسنامە و ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە نەوتووە، تەنیا وەک پەیمانێک بۆ خەڵک نوسیوویەتی، بەردەوام دەبێت لە راوەدوونانی “تی*رۆر*یستان” تا سزا دەدرێن و هێزە ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکانیان پشوو نادەن، تا نەگەن بە هەموو تاوانبارێکی گوناهکار، کە تاوانێکی قێزەونی بەرامبەر خەڵکی بێتاوان ئەنجامدابێت.
تاوانی سپایکەر:
رۆژی 12.6.2024، چەند فێرخوازێکی سەربازی لەشکری 18ـی سوپای عێراق کە رەوانەی بنکەی سپایکەر کرابوون لە تکریت، بۆ پاراستنی ناوچەکە لە دەستی رێکخراوی چەکداری دا*ع*ش، زیاتر لە 2000 بۆ 2200 سەربازیان لەلایەن رێکخراوەکەوە دەستگیرکران و گوازرانەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتیی تکریت، لەوێ و لە شوێنانی دیکە زۆرێکیان کوژران بە فیشەک و هەندێکیشیان بە زیندوویی لەگەڵ ئەوان زیندەبەچاڵ کران.