بۆ ساڵی تازەش پڕۆژەی تایبەتیان هەیە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار دارەکەیان چاند

964+

شۆڕش قادری

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر و دوو رۆژ پێش کۆتاییهاتنی ساڵ، چاندنی 100 هەزار دارەکەیان تەواو کرد.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “لە مانگی سێی ئەمساڵەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چەندین هەڵمەتی چاندنی دارمان دەستپێکردووە و تا ئەمڕۆ، یەکشەممە، 29.12.2024،  100 هەزار دارمان چاندووە.”

“بەشێک لەو دارانە لەلایان خۆمانەوە چێنراون، بەشێکی دیکە بە قوتابخانە و مزگەوت و نەخۆشخانەکان دراون، بەشێکی دیکەش پێشکەشی هاوڵاتیان کراون، بۆ ئەوەی زۆرترین دار بچێنرێن”، رێبین ئەحمەد وای وت.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما، ئامادەکاریی دەکەن بۆ دەستپێکی وەرزی بەهار و رواندن، بۆ ساڵی داهاتووش چەندین پرۆژەی تایبەتییان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر و هەوڵدەدەن 100 هەزار داری دیکە و ئەگەر کرا، زیاتریش بچێنن.

بە قسەی رێبین ئەحمەد، بەشی زۆری ئەو دارانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێرەوە چێندراون، لە جۆرەکانی، سیسەم، ئەلبیزیا، واشنتۆن و درەخت تەتۆنـیان.

هەڵمەتی دار چاندنەکەی هەولێر بەردەوامە

هەڵمەتی دار چاندنەکەی هەولێر بەردەوامە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 10 تیم کاریان لە پارک و ناف...

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 10 تیم کاریان لە پارک و نافوورەکان کردووە