لانیکەم 85 کەس گیانیان لەدەستداوە

فڕۆکەیەک بە 181 سەرنشینەوە لە کۆریای باشوور تێکشکا

964+

شۆڕش قادری

فڕۆکەیەک بە 181 سەرنشینەوە لە کۆریای باشوور تێکشکا و 85 کەس لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسەکانی هەواڵی کۆریای باشوور بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024 فڕۆکەیەک بە 181 سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆئان لە باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور لە رێڕەوی خۆی لایداوە و خۆی بە دیوارێکدا کێشاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەکە هەڵگری 175 گەشتیار و شەش کارمەند و ستافی فڕۆکەکە بووە و لە شاری بانکۆکی تایلەند گەڕاوەتەوە و رووداوەکە لەکاتی نیشتنەوەدا روویداوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 85 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەندێک لە راپۆرتەکان 173 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە خەڵکی کۆریای باشوور و دوو کەسیشیان تایلەندی بوون.

بەرەبەیانی چوارشەممەی رابردووش 25.12.2024 فڕۆكەیەكی مەدەنیی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتەخوارەوە و زیاتر لە 35 کەس گیانیان لەدەستدا.

راستە گەشتکردن لە فڕۆکە سەلامەتترین شێوازى گواستنەوەیە، بەڵام کاتێک رووداوێکى فڕۆکە روودەدات زۆر جار ئەنجامەکەى کارەساتبار و مەترسیدارە، پێشکەوتنى تەکنەلۆجیا واى کردووە، ئامارى رووداوەکانى فڕۆکە کەم ببنەوە، بەڵام هێشتا بنبڕ نەکراوە.

دەستەى نیشتمانى و سەلامەتى گواستنەوەى ئەمەریکا، بەدواداچوون بۆ ئامارى رووداوەکانى فڕۆکەوانى دەکات و لێکۆڵینەوە لە کارەساتەکان دەکات، بەپێى ئاماری دەستەکە، 80%ـى هەموو رووداوەکانى فڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەى مرۆڤ، پێشى وایە مەترسیدارترین کاتەکانى فڕین، کاتى نیشتنەوەیە، هەڵەى فڕۆکەوان 53%ـى هەموو رووداوەکانە و هەڵەى میکانیکى 21%ـى رووداوەکانە و بارودۆخى کەشوهەواش 11%ـە.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی کەوتە خوارەوە

لە بەرازیل فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە تێکشکا

لە بەرازیل فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە تێکشکا