لە ئاکرێ

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە گەنجێکی 18 ساڵ گیانی لەدەست دا

 964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گەنجێکی خەڵکی ئاکرێ گیانی لەدەست دا.

ئەمرۆ شەممە 2024.12.28، لە دورووبەری کاتژمێر 9:30ـی ئەمشە و لەسنووری  قەزای ئاکرێ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەران روویداوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە.

ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی مەنسور خەلیفەیە و بەبرینداری براوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

نێچیرڤان فەخرەدین ،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری  قەزای ئاکرێ ، گەنجێکی تەمەن 18ساڵ  لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاکرێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی ، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە و دوای پشکنین رادەستی بنەماڵەکە دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە خوشک و برایەک گیانیان لەدەست دا...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە خوشک و برایەک گیانیان لەدەست دا.