دیمەنی بەشێکی قەزای هەریر کە لە سۆشیاڵ میدیای هەریر و باتاس وەرگیراوە.
رێكخراوێك هه‌واڵى دابینكردنى ده‌دات
به‌م زستانه نزیكه‌ى 100 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت لە کۆمەڵگای باتاس بێ نه‌وتن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆمه‌ڵگاى باتاسی سه‌ر به ناوه‌ندى قه‌زاى هه‌ریر رێكخراوێك كار بۆ دابینكردنى نه‌وت بۆ نزیكه‌ى 100 خێزانى كه‌مده‌رات ده‌كات كه به‌هۆى بێ نه‌وتییه‌وه دۆخى ژیانیان به‌م زستانه به‌خراپی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رێكخراوى هه‌ریر و باتاس بۆ كارى مرۆیی ئه‌م ئه‌ركه‌ى گۆرتووه‌ته ئه‌ستۆ و داواى له خێرخه‌ازان كردووه نه‌وتیان بۆ دابین بكه‌ن.
مامۆستا غازى ئه‌حمه‌د باتاسی، سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه به 964ـى وت، چه‌ند شه‌وێكه ئه‌م خێزانانه په‌وه‌یندیان پێوه‌كردووه كه نه‌وت له‌ماڵه‌كانیان دا نه‌ماوه و به‌هۆى كه‌مده‌رامه‌تیشان ناتوانن نه‌وت بكڕن.
وتیشی “بانگه‌وازێكی گشتییمان كردووه و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ند خێرخوازێك به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مان هاتوون و نه‌وتمان بۆ به‌شێكی كه‌مى ئه‌م خێزانانه دابین كردووه”.
خزانه‌كان ژماره‌یان نزیكى 100 خێزان ده‌بێت و ئه‌وه‌ى بۆیان دابینكراوه چه‌ند ژماره‌یكی كه‌من.
باس له‌وه ده‌كات ئه‌م خێزانانه له‌كاتى دابه‌شكردنى نه‌وتى حكومه‌ت له‌به‌ر نه‌بوونى پاره نه‌یانتوانیوه نه‌وته‌كه وه‌ربگرن بۆیه ئێستا رووبه‌ڕووى بێ نه‌وتى بوونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه بۆ هه‌ڵمه‌تى دابینكردنى نه‌وت ئه‌م دوو ژماره موبایله‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ناردنی هاوکارییەکان بۆ ئه‌م خێزانانه:
07504563851
07824469110