بۆ حەجی 2025
لە رۆژانی پشووشدا دەتوانن مامەڵەی حەج و عومرە جێبەجێ بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەجی عومرەی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیاندا جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ شەممە 28.12.2024 بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەنەوە، ناویان بۆ حەجی 2025 گەڕاوەتەوە، لە رۆژی یەکشەممە 29.12.2024 دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و هەرچوار ئیدارەی سەربەخۆی ( زاخۆ، سۆران، راپەرین و گەرمیان ) بکەن، بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی دووەمی تێچووی حەج.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، بۆ حەجی 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج دەکات.
بە گوێرەی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەجی عومرەی کوردستان، تێچووی حهجی ساڵی 2025 بۆ گهشتی ئاسمانی حهوت ملیۆن دیناری عێراقی دهبێت و بۆ گهشتی وشكانی پێنج ملیۆن و 500 ههزار دینار دهبێت.
“ئەمە دوای پاڵپشتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەگەرنا بەبێ پشتگیری دارایی حکومەت دهبوایه ههر حاجییهك بۆ گهشتی ئاسمانی حهوت ملیۆن و 556 ههزار بدات و بۆ گهشتی وشكانی شهش ملیۆن و 364 ههزار دینار بدەن”، حەج و عومرە وادەڵێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە روونیكردووەتەوە، ئاگاداری هەموو هاوڵاتیان دەکەنەوە، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە و رۆژی 1.1.2025 کە تێدا پشووی فەرمی بانکی ئیسلامییە لە عێراق، لە رۆژانی دیکە پێشوازی لە هاوڵاتیان دەکەن بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان، تا هەرچی زووە کارەکان تەواو بکرێن بەو پێیەی عەرەبستانی سعودیە داوای لە هەموو وڵاتان کردووە دوای سەری ساڵ هەموو رێککارەکان بۆ حەجی 2025 بە زووترین کات تەواو بکرێن.