سەرماکەش دەگەڕێتەوە
بەفر و بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
بەفر و بارانبارین بۆ ئەمڕۆش لە چەند شوێنێکی کوردستان بەردەوام دەبێت و سەرماکەش دەگەڕێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 28.12.2024 ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاویەکان و بەفرێکی کەم لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان.
پلەی گەرماش بەروارد بە دوێنێ، سێ بۆ چوار پلە نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، کەشەکە تاڕادەیەک جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی