کەلار و ئاکرێ
دوو رووداوى هاتوچۆ پێنج بریندارى لێکەوتەوە
964+
وریا فەتاح
لە دوو رووداوى هاتووچۆدا کە درەنگانێکى ئەمشەو لە ئاکرێ و کەلار روویانداوە، پێنج کەس بریندار بوون.
هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، لە ناوشارى کەلار و لە نزیک فولکەى زانکۆى گەرمیان، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى مازدا و مان بارهەڵگرێکدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
بەپێى وێنەکانى ئەو رووداوە بێت، بەشێکى مازداکە چووەتە ژێر بارهەڵگرەکە و زیانى زۆرى پێگەیشتووە.
“بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار” هاتوچۆى گەرمیان وا دەڵێت.
لاى خۆیەوە ئازاد تەها، وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک بڵاوى کردەوە، کاتژمێر 9:00ـى ئەمشەو، لە لە ناوەندى گەلى زنتاى سەر بە ناحیەى دینارتە، رووداوێکى هاتوچۆ لە جۆرى وەرگەڕان روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.