نزیکەی 70 خوێندکار هۆشیاری دەدەنە هاوڵاتیان
لە رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی پەتا چالاکییەکی پزیشکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی پەتادا چالاکییەکی پزیشکی بە بەشداری خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
چالاکییکە لە ماجدی مۆڵی سلێمانی و بەبەشداری نزیکەی 70 خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تا کاتژمێر 9ـی ئەمشەو بەردەوام بێت.
شارۆ شێروان یەکێک لە سەرپەرشتیارانی چالاکییەکە بە 964ـی وت، “لە چالاکییەکەدا پشکنینی سەرەتایی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت و خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان هۆشیاری رووبەڕووبوونەوەی پەتا دەدەنە هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵكی بەڕێژەیەكی باش بەشدارییان لە چالاكییەكەدا كردووە، پشكنینیان بۆ كراوە و رێنماییشیان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتاكان پێدراوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری