گەشتیاران روو لە زاخۆ دەکەن و ناچنە ئەوێ
بۆ ئەم سارى ساڵە دهۆک حاڵى پەرێشانە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئەو شارەى بەدرێژایى ساڵ جمەى دێت لە گەشتیار، بۆ ئەم سەرى ساڵى نوێیە دۆخەکەى هیچ باش نییە و 90 هۆتێل و مۆتێل داخراون، کۆمەڵەى هۆتێل و مۆتێلەکانى دهۆکیش دەڵێت، بەهۆى نەبوونى هیچ پلانێک بۆ سەرى ساڵ، گەشتیاران سەردانى پارێزگاى دهۆکیان نەکردووە.
لە سنوورى پارێزگاى دهۆک نزیکەى 250 هۆتێل و مۆتێل هەیە و هەندێ جار لە وەرزى بەهاردا بەرناکەوێت، بەڵام لەم وەرزى زستانە بەپێى قسەى کۆمەڵەى هۆتێل و مۆتێلەکان، گەشتیار بەشێوەیەکى بەرچاو کەمییکردووە.
باوەر پاسی، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی هوتێل و موتێلەکانی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت،”لەئێستادا زیاتر لە 90 هوتێل و مۆتێل داخراون، دەتوانم بڵێم تەنیا چوار بۆ پێنج هۆتێل ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەشتیار لە کۆى 250 هۆتێل و لە سنوورەکە”.
“هۆکارى داخستنى ئەو هۆتێل و مۆتێلانەى دهۆک، کەمبونەوەى هاتنى گەشتیارانە لە وەرزى زستاندا و نەبوونی پلانى گەشتیارییە بۆ سەری ساڵ، جگە لەوەش زۆربەى گەشتیاران بۆ ئەم کاتە روویان لە زاخۆ کردووە”، باوەر پاسى واى وت.
ئاشکراشى کرد، بەهۆى داخستنى ئەو هۆتێل و مۆتێلانەوە، زیاتر لە 700 کرێکار و کارمەندى ئەو شوێنانە بێکار بوون.
بۆ سه‌رى ساڵى 2025 له دهۆك به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى حكومه‌تى خۆجێى هیچ ئاهه‌نگێك سازناكات، ئه‌وه‌شى هه‌یه ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كانه كه زیاتر له 80 ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆکیش بە 964ـی ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ ده‌رفه‌ت دراوه‌ته ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كان.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک، کە بەدەست 964 کەوتووە، لە ساڵی 2023ـەوە دوو ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى پارێزگای دهۆکیان کردووە .
پێداچوونەوە: وریا فەتاح