لە بناری مەقانی چەمچەماڵ

لەماوەی پێنج کاتژمێردا پێنج تۆن زبڵ و خاشاک کۆکرایەوە

964+

ژێوار خدر

شارەوانی چەمچەماڵ بە هاوکاری رێکخراوێکی ژینگەیی، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکییان لە ناوچەی بناری مەقان، کە ناوچەیەکی گەشتیاری قەزاکەیە دەستپێکرد و پێنج تۆن پاشماوەی پلاستیک و نایلۆن و شووشەیان کۆکردەوە.

مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ـی وت، ماوەی یەک دوو ساڵە ئەو شوێنە پاک نەکراوەتەوە و شوێنێکی گەشتیارییە، بۆیە بڕیارماندا هەڵمەتێک بکەین بە هاوکاری شارەوانی چەمچەماڵ و کۆمپانیای ئانزۆ.

وتیشی، لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی 60 کەس بەشدارییان کردووە و لە ماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێردا نزیکەی پێنج تۆن پاشماوەی پلاستیکی و نایلۆن و شوشەمان کۆکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پلاستیکانەی کۆکراونەتەوە لە هەڵمەتەکەدا، هەموویان دەدرێن بە کۆمپانیایەک و ریساایکڵ دەکرێنەوە و هیچیان فڕێ نادرێنەوە ناو ژینگە.

باسی لەوەشکرد، نیازیان هەیە لە داهاتووشدا هەڵمەتەکەیان لە ناوچەیەکی دیکەی گەشتیاری چەمچەماڵ بەردەوام بکەن و چەند شوێنێکی تایبەت بە پاشماوەکان دیاری بکرێت و چەند هێمایەکی ژینگەییش دابنێن.

دوو وانە بۆ چالاکی ژینگەیی تەرخان دەکرێت

دوو وانە بۆ چالاکی ژینگەیی تەرخان دەکرێت