هۆكاره‌كه‌ى وه‌رنه‌گرتنى پاره‌یه
مه‌ترسی هه‌یه كاره‌كانى پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە بوەستێندرێت
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
مه‌ترسی هه‌یه كاره‌كانى پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە بوەستێت، هۆكاره‌كه‌شى هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ ئاشكراى ده‌كات، وه‌رنه‌گرتنى پاره‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى جێبه‌جێكار.
پڕۆژه‌كه، ستراتیژی و گرنگە لە سنووری قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و كاریگه‌ری راسته‌وخۆشی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆرى ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.
زیاد جاندار، بەڕێوه‌بەری فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، زیاتر لە سێ مانگ دەبێت کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردووە و كاره‌كانیش بەشێوەیەکی باش رۆیشتووه و به نزیکەی %10 کارەکانی تەواو بووە.
وتیشی “بەڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌کو ئێستا هیچ بڕەپارەیەک بۆ بەڵێندەری پڕۆژەکە تەرخان نەکراوە، کارەکانی زۆر بە سستی دەڕوات و مه‌ترسی هه‌یه كاره‌كان رابوه‌ستێت”.
ئەوەی هەیە تاوه‌كو ئێستا كۆمپانیای جێبه‌جێكار له‌سه‌ر گیرفانی خۆى بەردەوامی بە پڕۆژەکە داوه، بە ئەگەری زۆرەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەوشێوەیە ده‌بێت، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت “كۆمپانیاكه داواى دوو سلفەیان کردووە بە بڕى 15 ملیار دینار، لە ئەگەرى وەرنەگرتنی ئەو بڕە پارەیە، پڕۆژەکە دەوەستێت”.
به‌ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژەیە، له یه‌ك كاتژمێردا سێ هه‌زار و 400 مه‌ترسێجا ئاوی خاوێن دەگەیەندرێتە چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی.
پڕۆژەکە، لە 30.6.2024 ه‌وە دەست به كاره‌كانى کراوە و بودجه‌ى پڕۆژەکەش بریتیه له 114 ملیار دینار و پێویسته لە ماوەی 730 رۆژدا تەواو بکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن