لە بەرزنجە

دارێکی 100 ساڵەی بڕی و دەستگیرکرا

964+

ژوولی عەدنان

دارێکی 100 ساڵیی لە گوندی کاژاوی سەر بە ناحیەی بەرزنجە لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە بڕدراوەتەوە و پۆلیس یەکێکیانی گرتووە، بەدوای ئەویدی دیکەدا دەگەڕێ.

بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی دارستانی سلێمانی مەفرەزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بۆیان دەرکەوتووە دوو هاوڵاتی پیرە داریان بڕیوەتەوە.

وەک پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت” پێشبینی دەکرێت تەمەنی دارەکە نزیکەی 100 ساڵ بێت”.

وتیشیان ”مەفرەزەی پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەستبەجێ دوای ئەوەی هەواڵی بڕینەوەی دارەکەیان پێگەیشتووە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە”.

باسیان لەوەشکردووە کە یەکێک لەوانەی بەشداربووە لە داربڕینەکە دەستگیرکراوە و ئەویتریان تا ئێستا بەدوای دەگەڕێن و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.

”پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسێکە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی بڕیاڕی دادوەر” بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی وادەڵێت.

لە سیتەک سێ داربڕ دەستگیر کران

لە سیتەک سێ داربڕ دەستگیر کران

لە دوکان کومەڵێک داربەڕووی ناوقەد باریکیان بڕی و هەڵات...

لە دوکان کومەڵێک داربەڕووی ناوقەد باریکیان بڕی و هەڵاتن