خاوەن پێداویستی تایبەت، نەخۆشانی شێرپەنجە و خانەنشینکراو
هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی داشکاندنی بۆ چەند توژێک کردووە
964+
توانا نەقی
هێڵی فرۆکەوانی عێراقی بۆ بۆ چەند توێژێک و بۆ دوو جار لە ساڵێکدا داشکاندنی لە نرخی گەشتەکانیان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە هێڵەکە بڵاویکردەوە، داشکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە نرخی گەشتەکانی دەکات بەتایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشانی شێرپەنجە و کارمەندی خانەنشنی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەکردووە داشکاندنەکە بەجۆرێکە، لە 90% داشکاندن لە نرخی بلیتی فڕۆکە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە ساڵێکدا دووجار، هەروەها داشکاندنی 25% بۆ خکارمەندی خانەنشینی حکومی لە ساڵێکدا دووجار، ئەمە جگە لە داشکانی 50% بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسی پلەیک لە گەڵیان.
دەشڵێت، خزمەتگوزاری کورسی ویڵچەر بە خۆرایی و بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی پێویستیانە بەردەستە لە فرۆکەخانەی بەغدا و پێویست ناکات کورسی ئەو کۆمپانیانەی بە پارەیە بەکاری بێهێنن.
هەروەها کورسی گەڕۆکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە خۆڕایی لەلایەن هێڵەکەیانەوە دەنێردرێت.