كه‌سوكاره‌كه‌ى خه‌ڵكیان راسپاردووه بیدۆزنه‌وه
چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى گوایه له زیندانێكی سوریا دۆزراوه‌ته‌وه به نادیار ماوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوایین زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى كه دواى 10 ساڵ له بێسه‌روشوێنبوونى گوایه له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانى وڵاتى سوریایه، تاوه‌كو ئێستا هه‌ر ده‌نگۆیه و هیچ سه‌ره‌داوێك ده‌ست كه‌سوكاره‌كه‌ى نه‌كه‌وتووه.
پێشمه‌رگه‌كه، ناوى عیسا عه‌بدوڵا، خه‌ڵكی گوندى چواریۆت له سنوورى ناحیه‌ى دینارته‌یه، خاوه‌نى شه‌ش منداڵه و وه‌ك باس ده‌كرێت لە ساڵى 2014 لە سنوورى پارێزگاى موسڵ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ده‌ستگیركراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
شه‌وقی عه‌بدوڵا، براى ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه به 964 ـى وت، تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كى نوێیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی براكه‌ى ده‌ستنه‌كه‌وتووه و ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوه‌كه‌یه‌تى له‌یه‌كێک له كه‌ناڵه‌كان.
وتیشی “نه‌مانتوانیوه سه‌ردانى سووریا بكه‌ین، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى رامانسپاردوون له به‌ندیخانه و نه‌خۆشخانه‌كانى سوریا به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ن، نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌موو به‌ندیخانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش گه‌ڕاون”.
شه‌وقی له‌باره‌ى سه‌رەتاى بێسه‌روشوێنبوونى براكه‌شییه‌وه ده‌ڵێت، له رۆژى 2.8.2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له ناوچه‌ى زومار ده‌ستگیركراوه هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌رێگه‌ى موبایلێكه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون كه ده‌ستگیركراوه.
پێشتر، سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دینارته بۆ 964 ئاشكراى كردبوو كه تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ى به‌چاوى خۆی نه‌بینیووه و ئه‌وه‌ى باسكراوه ته‌نیا قسه بووه و له زارى رۆژنامه‌نووسێكه‌وه كراوه.
وتیشی “وه‌ك ئیداره‌ى ناحیه خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه و خۆشمان به‌رده‌وام به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین”.