دیمەنی کامێرا تیپ رێژکراوەکە _ وێنە: 964
لە بەردەم زانکۆی سلێمانی
چوارچێوەی کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕەوی تیپ رێژکراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سایدی هاتن بۆ ناوی سلێمانی “تاسڵوجە بۆ سەنتەری شار” لە بەردەم زانکۆی سلێمانی، چوارچێوەی کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕەوی تیپ رێژ کراوە، 964 قسەی لەگەڵ راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی کرد، دەرکەوت ئەوان لە بارەی کامێراکەوە زانیارییان پێ نەدراوە.
لەو جێگەیە شۆفێران دەتوانن، لە خێرایی 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لێبخوڕن، لەو نێوەندە تا دەگاتە لای ماجدی مۆڵ تەنیا ئەو کامێرایەی یەک پۆینت، جێگیر کراوە و بوونی هەیە.
964 سەرەتا پەیوەندی کرد بە عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو، دواتر قسەمان لەگەڵ بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی کرد.
ئەو وتی، بەشی کامێرای هاتوچۆی سلێمانی هیچ زانیارییەکیان لە بارەی رووداوێکی وا بە ئێمە نەگەیاندووە، پەیوەندیمان لەگەڵ کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ هەیە بە بەردەوامی، روون نییە هۆکاری تیپ رێژکردنی ئەو کەڤەری کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوییە چییە.
لە نزیک کامێراکە، عامودێک لاربووەتەوە، هەروەها کامێراکە خۆشی لە سەنتەردا نەماوە و لار بووەتەوە، رەنگە بەهۆی ئەو لاربوونەیەوە نەتوانێ، ئۆتۆمبێل ببینێ و تیژڕەوی تۆمار بکات، لە حاڵێکدا ئەگەر پشتڕاست نەکرێتەوە هۆکاری تیپ رێژکردنەکەی چییە کە هاتوچۆ بە 964 یان وت، بەدواداچوون دەکەن.
دیمەنی چوارچێوەی کامێراکە؛