دوو رۆژ بەردەوام دەبێت
شەپۆلێکی باران و بەفر لە هەینییەوە دەستپێدەکات
964+
توانا نەقی
دوای شەپۆلە بارانەی هەینی رابردوو بە پێی پێشبینیەکان شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر بەڕێوەیە و لە هەینی داهاتووە دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، ئەو شەپۆلەی بەڕێوەیە باران و بفریشی لەگەڵە و لە رۆژانی 27 و 28ـی ئەم بەردەوام دەبێت و چاوەری دەکرێت بڕێی زۆر باران ببارێت.
وتیشی، تەنیا لە گەرمیان چاوەڕی دەکرێت بڕی باران بارینەکە لە نێوان 5 بۆ 15 ملیم بێت و لەو شاخانەشی بەرزییان دەگاتە 1800 مەتر بەفربارین بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە روودانی بومە لەرزە کە ئەم ئێوارە لە مەخمور روویداوە ئاماژەی بەوەکرد، کە بومەلەرزەکە لاواز بووە و ئەگەری دووبارە بوونەوەی نییە ئەگەریش ببێت پلەکانی کەم دەبێت و هیچ زیانێکی نابێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و زاخۆ زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە کە رێژەکەی 4.5 ملیم بووە.