وەزارەتی دەرەوە چییان پێ وتووە؟

کونسوڵە نوێیەکەی ئێران پێشتر لە سلێمانی کاری کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی دیاریکردنی کونسوڵی نوێی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەڵێ، پێیان وتووە، گرنگە جەخت لە پەیوەندییە هاوبەشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتەوە.

ئەم کونسوڵە نوێیە، کە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێشتر سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لێ کرد، پێش وەرگرتنی پۆستەکە، شارەزایی کاروباری ئێران بووە لە عێراق، وەک سەرکونسوڵی پلە یەک لە نوێنەرایەتی ئێران لە سلێمانی کاری کردووە.

فەرامەرز ئەسەدی، پیاوێکی بە هەیکەل، قژێکی رەنگ رەش و ریشێکی سپی، پێش ئەوەی پۆستی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر وەربگرێ، لەگەڵ عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەتەوە، وەزارەتەکە نوسیوویەتی، ئاماژە بە پەیوەندییە زۆر باشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی مسوڵمانی دراوسێ دراوە، بە کونسوڵی نوێمان وتووە، جەختی لە قوڵترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان بکاتەوە، هەروەها جەخت لە هاوبەشییە زۆرەکانی نێوان خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئێران بکاتەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24.12.2024، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتنی کونسوڵە نوێیەکەی راگەیاند و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵی کۆبووتەوە، راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، نێچیرڤان بارزانی، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لە کونسوڵی نوێ کردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستووە، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕىوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، كونسوڵى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نيشان داوە.

قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی ئاوارەی هەڵەبجە  بۆ وڵاتی ...

قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی ئاوارەی هەڵەبجە  بۆ وڵاتی ئێران بێده‌نگی لێكراوه‌

لە وادەکەشی تێپەڕی؛ غازەکەی ئێران بۆ عێراق نەگەڕاوەتە...

لە وادەکەشی تێپەڕی؛ غازەکەی ئێران بۆ عێراق نەگەڕاوەتەوە

ئێران مستیلەیەکی دەستی حەسەن نەسروڵای فرۆشت؛ 690 ملیۆن ...

ئێران مستیلەیەکی دەستی حەسەن نەسروڵای فرۆشت؛ 690 ملیۆن تمەنی کرد