بێل كلینتۆن وەزعی باشە
سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا گەیەندرایە نەخۆشخانە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجێل یورێنا، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی بیل کلینتۆن بڵاویکردەوە، سەرۆکی پێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، كە ئێستا تەمەنی 78 ساڵ، دوای ئەوەی تووشی تا بوو، بۆ پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون خەوێندراوە، ئاماژە بەوەش دەكەن بارودۆخی جێگیرە.
یورێنا لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی X نووسیویەتی: “سەرۆک بێل کلینتۆن دوای ئەوەی تووشی تا بوو، لە نەخۆشخانەی زانکۆی مێدستار جۆرج تاون بۆ پشکنین و چاودێریکردن خەوێندرا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كلینتۆن تەندروستی باشە.
بێل کلینتۆن 42مین سەرۆکی ئەمریکا بوو، سێیەم گەنجترین سەرۆک بووە لە مێژووی ئەمریکادا، هەروەها یەکەم سەرۆکە لە دیموکراتەکان، کە دووجار لەسەریەک بە سەرۆك هەڵبژێردرێت لە دوای سەردەمی فرانکلین رۆزڤێڵتەوە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا: پێش هەڵبژاردن ترەمپ لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بووە
ئەمریکا
بۆ رووبەڕوبوونەوەی داع*ش
سولیڤان: واشنتن پشتیوانی لە هەسەدە دەکات
"وازیان لێ بێنە"
جۆن کەنەدی تاڵە قژێکی کوردەکانی لە نیەتی ئەردۆغان پێ گرنگترە
100 دۆلار لە هەشت ملیۆن تمەن نزیک دەبێتەوە
تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە
مەزڵوم عەبدیش داوا دەکات کۆبانێ بکرێتە ناوچەیەکی لەچەک داماڵدراو