لە دهۆک و هەولێر
ئەمڕۆ بارانە و سبەینێ هەتاوە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ نمەباران لە هەندێ ناوچەى دهۆک و هەولێر دەبارێت و سبەینێش کەشەکە هەورو هەتاوە.
وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر لەهەندێ کات.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ و خێرایى با لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێش ئەوە روونکراوەتەوە کە بە گشتى ئاسمان ساماڵ و لە هەندێ کات پەڵەهەور دەبێت، پلەکانى گەرما و خێرایى با هەر وەک ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى