لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی
“ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بە هیچ جۆرێک تۆمار ناكرێن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی ئەم ئێوارەیەی دووشەممە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رەتیكردەوە كە هیچ بڕیارێک هەبێت بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە دوای سەری ساڵی نوێیەوە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەو هەواڵانەی لەمبارەیەوە بڵاوبوونەتەوە، هیچی راست نین.
دەقی روونكردنەوەكەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بەم جۆرەیە:
روونکردنەوەێک لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و رای گشتی .
لە یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکاری بڵاوکراوەتەوە دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و تێیدا ھاتووە، دوای سەری ساڵ و بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەرامبەر بە بڕی ملیۆن ونیوێک دینار تۆمار دەکرێن، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنیی سلێمانی ئەم ھەواڵە سەرلەبەری رەتدەکەین و بە راشکاوی رایدەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە، بەلای ئێمە داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە لەو کەناڵە، کە ھیچ گرنگ نییە ناوھێنانی، مەرام و مەبەستێکی سیاسی و چەواشەکاری ئێجگار ئاستنزم و داماڵراو لە پرینسیپی کاری ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت، ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ ھەر بڕیارێک دەربکات ئەوا لەپەڕەی فەرمی وەزارەت و بە ئاشکرا دەیخاتەڕوو، نەک پەنا بەرێت بۆ کەناڵێکی بەناو ڕاگەیاندنی لەو جۆرە .
ھەرکەناڵێکی راگەیاندن پەنا بەرێت بۆ ھەواڵی درۆ و ساختە وچەواشەکاری بێ گومان ھۆکاری سەرەکی بۆ مایەپوچبونی سیاسی وئیعلامی وجەماوەری دەگەڕێتەوە ،
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ ھەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە رۆژی دەرچوونییەوە تا ئەم ساتە، وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و ھیچ گۆڕانكاری و پاشگەزبوونەوەیەکی تێدا نییە و نەکراوە و ئامانجی سەرەکی لێوەی، گەڕانەوەی شکۆی یاسا و پاراستنی ئەمنییەتی ھاوڵاتیان و چەسپاندن و بەرقەراربونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە و ئۆقرەیی رەوشی ھاتوچۆیە لەسەر شەقامەکانە.
وەزیری ناوخۆی هەرێم: کەسانی بەرپرس لەپشت هێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوەن
ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا
پارێزگاری سلێمانی بۆ 964
لە بارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و فڕۆكەخانەی سلێمانی شتی تازە هەیە
وتەبێژی هاتوچۆ وەڵامی 964 دەداتەوە
دوای هەولێر و سلێمانی لە دهۆکیش ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا قەدەغە دەکرێت؟
لیژنەی ئەمنی سلێمانی:
"نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی و شێواندنی سیمای شارستانی سلێمانی بهێنین"
هەمووی ببینەچەند بڕیارێکی نوێ دەرکران
ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە شەقامەکانی هەولێر قەدەغە کرا