لە هەولێرە
خەرجی ئەمساڵی گەڕەکی بنەسڵاوە زیاتر لە پێنج ملیار و 141 ملیۆن دینار بووە
964+
شۆڕش قادری
تەنیا لەمساڵدا نزیکەی 13 پڕۆژە لە گەڕەکی بنەسڵاوەی هەولێر جێبەجێ کراون و خەرجی ئەو پڕۆژانەش، زیاتر لە پێنج ملیار و 141 ملیۆن دینار بووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، “تەنیا لە ساڵی 2024دا لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە گوژمەی پێنج ملیار و 141 ملیۆن و 475 هەزار دینار، ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێكراون”.
پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی ناوخۆ و سەرەكی، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و بۆیەكاریی شەقام و شۆستە، هەروەها بایەخدان بە دوورگە ناوەندیی و زیادكردنی رێژەی سەوزایی و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەوانی.
ناو و گوژمەی پرۆژەكان:
– پڕۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەم لە سەنتەری لاوان، بازاری سەرەکیی بنەسڵاوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگەى هەولێر، بە گوژمەی (1،600،000،000) دینار.
– پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (48،900،000) دینار.
– پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگە بە گوژمەی (50،200،000)دینار.
– پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی گوندی گەڕەسۆر لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (152،000،000) دینار.
– پڕۆژەی دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکانی بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (87،400،000) دینار.
– پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە نێوان ئاڵتوون ستی و هیران ستی لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (22،000،000) دینار.
– پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەسۆر لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (107،000،000) دینار.
– خاوێنکردنەوە و سەوزکردنی دەروازە و شەقامە سەرەکییەکانی بنەسڵاوە لەسەر پێشینەی شارەوانی بەگوژمەی (9،375،000) دینار.
– بۆیەكردنی دووسايدى ئاڵتوون لەسەر پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی (4،100،000) دینار.
-سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر داهاتی پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی (3،500،000) دینار.
– دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی تەعجیل بە هاوکاری تيمى ئامێرەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
– پڕۆژەی دروستکردنی شەقام بۆ شوقەی شەهیدان لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (57،000،000) دینار.
– دروستکردنی شەقامی دووساید لە ئاوێنەی شار بۆ شوقەكانی شەهیدانی شەڕی داعش لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (3،000،000،000) دینار.