كۆبانێ

لە بۆردومانی توركیا دایك و كچێك گیانیان لەدەست دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، دایك و كچێك گیانیان لەدەست دا.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 22.12.2024 هێزەكانی توركیا تۆپبارانی گوندی جەعدەیان لە باشووری شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان كرد، لە ئەنجامدا دایكێك لەگەڵ كچە 12 ساڵانەكەی گیانیان لەدەست دا.

بە گوێرەی سەرچاوەكە، دوو هەفتەیە هێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا، بۆردومانی ناوچەكانی گوندنیشنەكانی كۆبانێ دەكەن و بەم هۆیەوە تا ئێستا چەند هاوڵاتییەك گیانیان لەدەست داوە و زیانێكی زۆریشیان بە موڵك و ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە.

لە رۆژئاوای کوردستان چی روودەدات؟

لە رۆژئاوای کوردستان چی روودەدات؟