لە شارەزوور
چوار کەس بەهۆی راوکردنی باڵندەی کێوییەوە دەستگیرکران
964+
ژێوار خدر
پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت، لە دوو چالاکی جیاوازدا لە سنوورەکانی بێستانسوور خەراجیان چوار هاوڵاتییان دەستگیرکرد، کە راویان کردبوو.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەک لە پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت لە سنووری بێستانسووری سەر بە ناحیەی عەربەت سێ کەسیان دەستگیرکردووە، کە خەریکی راوی باڵندەی کێوی لە جۆری کۆترەشینکە بوون.
دەشڵێت، دەستیان بەسەر یەک چەکی جۆری بادیدا گرتووە، کە بۆ راوکردنی باڵندە بەکاردەهێندرێت، 50 ساچمە و نۆ کۆتری سەربڕاوی راوکراو و سێ مۆبایل و چەقۆیەک.
ئاماژەی بەوەش داوە، لە چالاکییەکی جیاوازدا لە چالاکییەکى تردا هەر لە عەربەت، کەسێکی دیکەیان بەهەمان هۆکار دەستگیرکردووە و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا گیراوە، کە لە جۆری تاپڕ بووە، دوو فیشەکی نەتەقیو و دوو کۆتری سەربڕاوی راوکراو و کۆترێکی زیندوو.