پێشوازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا _ وێنە: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بارزانی و کرۆسێتۆ یەکیان بینی
سەرۆکی هەرێم و بەرگری ئیتاڵیا: گرنگە عێراق تێوه‌نه‌گلێ له كێشه و ئاڵۆزييه‌كان
964+
ئەحمەد مستەفا
به‌يانى ئه‌مڕۆ، گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا چوو بۆ لای نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، یەکیان بینی و دواتر کۆبوونەوە، ئەوان جموجۆڵەکانى داعش و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان باس کردووە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 22.12.2024 دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا راگەیاندووە و خواستی هاریکاری دەربڕیوە.
هەروەها، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا وتویەتی، وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ک ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كردووە.
لە راگەیەندراوەکە بە روونی باس لەوەکراوە، هه‌ردوولا باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كردووە و هاواڕا بوون كه هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له‌سەر سه‌قامگيريى عێراق و سوريا، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كردووتەوە.
شەوی رابردوو، گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هاتە هەرێمی کوردستان، وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و خۆجێی هەولێر پێشوازیان لێ کرد.