گرافیک؛ 964+
"تاوه‌كو ئێستا گومان له هیچ كه‌سێك نه‌كراوه"
ئه‌و سكاڵایه‌ى له‌سه‌ر بكوژى ورچه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى تۆماركراوه به‌كراوه‌ی ماوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر كوشتنى ورچه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك وه‌كو بكوژ ده‌ستگیرنه‌كراوه و ژینگه‌ى سۆۆانیش ده‌ڵێت سكاڵاكه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
ورچەکە لە رۆژى 13.8.2024 بە کوژراوی له كوێستانى پڕژه دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک لەسەر جەستەی هەبوو، یه‌كێك بوو له ورچە دەگمەنه‌كان كه به ورچى قاوەیى ناسراوە.
هەژار ماهیر، بەڕێوه‌به‌ری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـى وت، تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كوشتنى ورچه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه و ته‌نانه‌ت گومانى كوشتنه‌كه له هیچ كه‌سێك نه‌كراوه.
وتیشی “سكاڵاكه هه‌ر به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، هه‌ركاتێك گومان له‌هه‌ر كه‌سێك بكرێت سكاڵاكه حازره و رێكارى یاسایی له‌یه‌رلمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر”.
ورچەكه، له دواى كوژرانیشی دەردەسەری زۆری بینی، ئه‌و ناوچەیەى لێی كوژرابوو سەخت و دژوار بوو، لەلایەن تیمێکەوە به‌هه‌زار حاڵ هێنرایە خوارەوە، دواتریش بەهۆى نەبوونى ساردکەرەوەى تایبەت لە سۆرانەوە نێردرایە هەولێر و دواى سێ مانگ کارەکانى مۆمیاکردنى تەواو کرا و گەڕێندرایەوە بۆ چۆمان.
ئه‌وكات، محەمەد لەشکری شوێنەوارناسێکی کورده دوای کوژرانی ورچەکە، لە چەند گۆڤارێکەوە بەدواداچوونى بۆ کردبوو و ده‌ره‌نجام بۆی ئاشكرابوو کە ورچەکە بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7500 ساڵ لەمەوپێش.