به نیازبوو سبه‌ى بچێتە عومرە
بەهۆی کارەباوە گەنجێک له‌هه‌ولێر گیانی لەدەستدا
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
له‌هه‌ولێر گه‌نجێك به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه گیانى له‌ده‌ستدا، یه‌كێك له نزیكه‌كانى ده‌ڵێت، به‌نیازبووین سبه‌ی بچینه عومه‌ره به‌ڵام مه‌رگ رێگرى له‌و گه‌نجه كرد.
گه‌نجه‌كه، ناوى محه‌مه‌د سەڵاح، تەمەن 20ساڵە و لە کارگەی شیش کاری دەکرد.
رووداوه‌كه، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌و كارگه‌یه روویدا، گەنجه‌كه لەکاری کارکردن کابینەیەک دەبێتە کارەبا و دەکەوێت بەسەریدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
حەیده‌ر حه‌مید، کوڕە خەزووری گه‌نجه‌كه به 964ـى وت،
بە رافیعە کابینەكه بەرزكراوه‌تەوە بەمەبەستی گواستنەوەی لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر، بەڵام کابینەکە دەبێتە کارەبا و بەهۆیەیەوە کارەبا له گەنجەکە ده‌دات و بەسەریدا بەردەبێتەوە و هەرلەوێ گیان لەدەستدەدات.
وتیشی “هەموو کارەکانی چوونمان بۆ عومرەكردن تەواو کردبوو، كه بڕیار بوو سبه‌ینێ سه‌ردانى وڵاتى سعودیه بکەین، بەڵام مەرگ رێگەی نەدا”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن