سروشتی پاییزی ئاوێسەر لە دەڤەری هەورامان - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
کەشەکەش سارد دەبێت؛ خۆتان داپۆشن
بەفر و بارانەکە بەڕێوەیە و ئەمڕۆ دەستپێدەکات
964+
شۆڕش قادری
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش پلەی گەرما دادەبەزێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لەئێوارە و شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنوورى پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین.
هەر بۆ ئەمڕۆ پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان.
بۆ سبەی شەممەش، ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە، هەروەها لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە و دواتر ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.
سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی