حەمە عەلی خان: وەسیەتم بۆ دوای مردنم نییە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند حەمە عەلی خان ناسراو بە کەسایەتی مولازم موحسین لە درامای گەردەلول، تا دوا چرکەی ژیانی واز لە کاری هونەری ناهێنێت و دەشڵێت، هیچ وەسیەتێکم بۆ دوای مردنم نییە.

وابڕیارە بەمزوانە دەست بە بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی گەردەلول بکرێت، یەکێک لەو کەسایەتیانەی لە وەرزەکانی پێشوو رۆڵی سەرەکی هەبوو حەمە عەلی خان بوو، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەربارەی وەرزی نوێ وتی، “نازانم رۆڵەکەم ماوە یان دەرکراوم، چیرۆکەکەشم نەدیوە و هیوادارام رۆڵم هەبێت”.

حەمە عەلی خان رەتیدەکاتەوە هیچ وەسیەتێک بکات بۆ دوای مردنی بکات و پێی وایە، هونەرمەند تا لە ژیاندایە دەبێت قەدری کارەکانی بگیرێت نەک لە گۆڕستان.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

شەهێن جەمال بیری کاری هونەری دەکات و هەر گەردەلولی هەی...

شەهێن جەمال بیری کاری هونەری دەکات و هەر گەردەلولی هەیە