ئاڤان جەمال وادەڵێت
“خەڵک نان نەبێ بیخوات من ئیشی هونەری ناکەم”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
خانمە هونەرمەند ئاڤان جەمال، کە یەکێکە لە دەنگ و یادگارییەکانی جیلی ئاڵتونییە، نیازی گەڕانەوەی نییە و باوەڕی بە لایڤ موزیکیش نییە.
ئاڤان جەمال ساڵانێکە لە کاری هونەری دوورە و سەرقاڵی کاری سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، پڕۆژەی هونەریم هەبوو، بەڵام نەمتوانی کاری لەسەر بکەم، بەهۆی کاری ئەنجومەنەوە، چونکە من نوێنەری خەڵک بووم و خەڵک لە نەهامەتیدا بوو، نان نەبوو بیخوات، نەدەکرا من گۆرانی بڵێم، ئێستاش هیچ کارێکم بەدەستەوە نییە.
جیاواز لەو سەردەمەی پێشوو، هونەرمەندان بەشێکی زۆریان کاری لایڤ موزیک دەکەن، بەڵام ئاڤان جەمال رەتیکردەوە لایڤ موزیک بکات و ناشچێتە ئەو جێگایانەوە، وەک دەڵێت تەنیا حەزی بە کۆنسێرت و تەختی شانۆیە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح